بەوێنە.. دەست بەسەر بڕێكی زۆری دەرزی و حەبی قەدەغەكراو گیرا

:: PM:06:00:18/04/2017 ‌


پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر ناسراو بە 104 ئاشكرای دەكات كە لە هەڵمەتێكی هێزەكانیان توانیان دەست بەسەر بڕێكی زۆر حەب و دەرزی قەدەغەكراو بگرن كە لەلاین پزیشكێك و ئەفسەرێكی سوپای عێراق بۆ هەولێر هێندراون.

ئەمڕۆ سێشەم پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر ناسراو بە 104 سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشكرای كردووە، هێزەكانیان دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر حەب و دەرزی قەدەغە كراودا گرتووە.

پۆلیسی فریاكەوتن ئاشكراشی كردووە، ئەو دەرمانانە لەلایەن كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان گیراون كە داخلی شار كرابوون لە لایەن دوو كەسی بەرپرس، یەكێكیان دكتۆری نەشتەرگەری بوو سەر بە وەزارەتی تەندروستی بە ناوی (م) وە ئەوەی تریان موقەدەمی عەسكەری بوو لە سوپای عێراق بەناوی (هە) و ئەوان ڕادەستی شوێنی مەبەست كران.

هێنانی دەرمانی ماوەبەسەرچوو و قەدەغەكراو لە خوار و ناوەڕاستی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕێگری لێ دەكرێت و لە دوایین هەوڵیش ڕێگریكردن بوو لە هاتنی ژمارەیەكی زۆر دەرمانی ماوە بەسەرچوو لە شارۆكەی خورماتوو.





























وشە - رامیار جەواد