ته‌نیا وه‌ك تێستێك تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى واتسه‌پ دوو تایبه‌تمه‌ندی خستۆته به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌رانی و به‌نیازه به‌م زووانه به‌فه‌رمى ئه‌م دوو تایبه‌تمه‌ندییه به‌كاربێنێت
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كان تایبه‌ت ده‌بێت به سڕینه‌وه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ی كه ده‌نێردرێت و ده‌توانیت دوای پێنج خوله‌ك له ناردنی نامه‌كه ته‌واوی نامه‌كه بسڕێته‌وه، به‌ڵام به‌مه‌رجێك ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی نامه‌كه‌ی بۆ ده‌چێت هێشته نه‌یخوێندبێته‌وه و ئه‌مه‌ش سه‌رجه‌م به‌كارهێنه‌رانی واتسه‌پ ده‌گرێته‌وه
تایبه‌تمه‌ندی دووه‌م په‌یوه‌سته به ئیدیتكردنی ئه‌و نوسینانه‌ی كه ده‌نێردرێت، جا چ پێوه‌ندی به گۆڕینی پیته‌كان بێت یان شێوه‌ی نووسینه‌كه‌وه هه‌بێت، واته بێ ئه‌وه‌ی ناچاربیت نووسینه‌كه بخه‌یته نێوان دوو ئه‌ستێره هه‌روه‌ك ئێسته باوه
سه‌رباری ئه‌مانه بڕیاره واتسه‌پ به‌م نزیكانه لیستێك بخاته به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌رانی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌ئاسانی نووسینه‌كانیان ئیدیت بكه‌ن