هیندستانییەكان بایكۆتی سناپ چات دەكەن


دوای ئەوەی دامەزرێنەری سناپ چات پۆستێكی كردبوو و تیایدا خەڵكی هیندستانی بە كوالییت نزم و نارۆشنبیر و كۆن وەسف كردبوو، هیندستانییەكان بڕیاریان دا بە بایكۆتكردنی كۆمپانیاكە و سڕینەوەی سناپ چات لەسەر مۆبایلەكانیان.

رۆبەرت مۆرفی سیۆ دامەزرێنەری سناپ چات بەم دواییە نووسیبووی كە بۆیە زمانی هیندستانی بۆ سناپ چات زیاد ناكەین، چوونكە سناپ چات بەرنامەیەكی كوالێت بەرز و نوێیە و خەڵكی هیندستانیش كوالێت نزم و ناڕۆشنبیر و كۆنن.

 دوا بەدوای بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە بە خێراییەكی چاوەڕوان نەكراو خەڵكی هیندستان تێكڕا  هەموویان پێكەوە لە كەمپینێكدا هەستان بە ڕەشكردنەوەی بەرنامەی سناپ چاتەكانیان لەناو  مۆبایلەكانیان و زەرەری چەندین ملیۆن دۆلاریان لە كۆمپانیای سناپ چات دا. 

ئێستە سناپ چات لە ئاپستۆر و پلەی ستۆر لە ڕیزبەندی دواوەی بەرنامەكانە بەهۆی سڕینەوە بەپەلەكەی لەلایەن خەڵكی هیندستانەوە.


توێژەران پێیان وایە هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە خەڵكی هیندستان یەكگرن و ژمارەیان زۆرە، بۆیە كاریگەرییان لەسەر هەموو بابەتێك دەبێت.
 
ئیدارەی كۆمپانیاكە ڕاستەخۆ داوای لێبوردنی لە خەڵكی هیندستان كرد، بەڵام بەیاننامەكەیان كاریگەری لەسەر بابەتەكە نەبوو و خەڵكی ئەو وڵاتە بە دەنگ داوای لێبووردنەوەكەوە نەچوون.
  
محمد میران

سەرچاوە: رووسیا ئەلیەوم




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل


PM:09:17:18/04/2017




ئه‌م بابه‌ته 1273 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌