وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند، هاورده‌كردنى گۆشت له ده‌ره‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان قه‌ده‌غه نه‌كراوه، به‌مه‌رجێك دڵنیایى له‌باره‌ى كۆمپانیاكانه‌وه هه‌بێت.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوێكى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌گه‌ڵ مسته‌ر رافائیل جێگری باڵوێزی به‌رازیل له عێراق كۆ بووه‌ته‌وه و باس له سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونى كشتو‌كاڵى به‌رازیل كراوه له هه‌رێمى كوردستان.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوه‌كه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌و ئابڕووبه‌رییه‌ی له به‌ڕازیلدا له‌سه‌ر هه‌ندێ كۆمپانیای گۆشت رووی داوه، كراوه كه چه‌ند كۆمپانیایه‌ك گۆشتی تێكچوویان بۆ وڵاتان ره‌وانه كردووه و به گوته‌ی جێگری باڵوێزی به‌رازیل ئه‌و كۆمپانیایانه سزادراون.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ئاماژه‌ی داوه، له كوردستان هاورده‌كردنی گۆشتمان قه‌ده‌غه نه‌كردووه به‌مه‌رجێك ناوی ئه‌و كۆمپانیایانه‌مان پێ بدرێت تا له هێنانی گۆشت بۆ كوردستان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.