هۆشیار حەمەفرەج بە "كانی شێخ"ەوە لە هەڵەبجە دەبێت

:: PM:10:28:18/04/2017 ‌
بڕیارە سبەی هونەرمەندی گۆرانیبێژ هۆشیار حەمەفرەج نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بەناوی "كانی شێخ" لە كتێبخانەی هەژار موكریانی بە واژووی خۆیەوە بڵاو دەكاتەوە.
 
عەتا رەئووف خاوەنی كتێبخانەی هەژار موكریانی لە هەڵەبجە بە "وشە"ی گوت، دیارە لە كتیبخانەی هەژار موكریانی ئەوەلیەتی كارمان زیندوو راگرتنی كولتوو ئەدەبیات و میژووی هەڵەبجەیە هەمیشە وەك خوی بمێنێتەوە، ئەڵبەت هۆشیار حەمەفرج یەكێكە لە هونەرمەندە خۆشەویستەكانی كوردستان و زۆر بەتایبەت هەڵەبجە بۆ ڕێزگرتن لەو خوشەویستە سبەینێمان دیاری كرد بۆ بڵاوكردنەوەی دوا هەمین بەرهەمی.

لەبارەی دوایین بەرهەمی خۆیەوە هۆشیار حەمەفرج بە "وشە"ی گوت، كانی شێخ كۆتا بەرهەمی هونەریمە كە لە حەوت تراك پێك هاتووە و سبەینێ بڵاوی دەكەمەوە لە هەڵەبجە،  لەبارەی ئاواز و تێكستەكانی ئەو بەرهەمەیەوە گوتی، تێكستەكانی "كانی شێخ" زۆربەیان تێكستی شاعیرانی كلاسیكی هەڵەبجەین وەك ئەحمەد موختار جاف و ناتق و ئیسماعیل خورماڵی و هێمن لەتیف.
 
هۆشیار حەمەفرەج روونی كردەوە، ئاوازەكانی زۆربەیان هی خۆمن و دابەشكردنی مۆزیكەكەیان كاك توانا خورشید ئەنجامی داون، دوو گۆرانیشم لەم بەرهەمەم كلیپ كردووە.

هوشیار حەمەفرج لەدایكبووی ساڵی 1960 هەڵەبجەیە و لە ساڵی 1978 وە گۆرانی دەچرێت و خاوەنی دوو بەرهەمی گۆرانییە، نیشتەجێی وڵاتی ئەلمانیایە و ئێستە گەڕاوەتەوە بۆ بڵاوكردنەوەی بەرهەمە نوێیەكەی.

شەفیق بانی شاری



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل