ڤێرژنی نوێی گووگڵ ئێرس نەخشەكانی سێ ڕەهەندین

:: AM:09:00:19/04/2017 ‌
ڤێرژنێكی نوێ بەرنامەی بەناوبانگی جیهانی "گووگڵ ئێرس" لەلایەن كۆمپانیای گووگڵەوە خرایە ڕوو، لەم ڤێرژنەكە تەواوی نەخشەكان بە شێوەی سێ ڕەهەندی "3D" دەتوانرێ سەیر بكرێن و ئامراز و وردەكاری زیاتریشی بۆ دانراوە.

گرنگترین گۆڕانكاری سەرەكی لەو ڤێرژنە نوێیە، دانانیەتی لە ڕێی ئاپێكی بەناوی "فۆیاجر"، هاوكات گووگڵ بۆ بەرەوپێشبردن و دانانی وردەكاری زیاتر لەگەڵ دەستەی ئێزگەی بەریتانیا "بی بی سی" و ئاژانسی بۆشاییگەری ئاسمانی ئەمەریكا "ناسا" بەرمەهێنەری "جیهانی سمسم" بۆ گرتە و وێنە و تێكستی خەندەئامێز گرێبەستی كردووە.

بەرنامەكە ئاسانكاری زیاتری بۆ خراوەتە ڕوو و دەتوانن لە سەرجەم وێبگەڕەكانیش كەڵكی لێ وەربگرن و بەكاری بهێنن، هەروەها وێنەی ڕاستەقینەی سەرجەم شوێنەكانی گۆی زەوی، لە ڕێگەی مانگە دەستكردەكانەوە بەشێوەی سێ دووری  تۆمار بكەن.

ئەو ئاپەی بۆ ئەو ڤێرژنە نوێیەی گووگڵ ئێرس خراوەتە ڕوو، ئێستە تەنیا بە سیستەمی ئەندرۆید كار دەكات و تا ئێستە بۆ ئامێرەكانی "ئای ئۆ ئێس" ئەو خزمەتگوزارییە بەردەست نییە.

سەرچاوە/سكای نیوز.



وشە - باز ئه‌حمه‌د