دوای كۆتاهاتنی یاریی نێوان ریاڵ مه‌درید و بایرن میونشن كه كۆی ئه‌نجامی هه‌ردوو یاریی چوون و هاتن، یانه‌ی شایانه‌ی گه‌یانده پێشكۆتایی چامپیۆنس لیگ، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بووه‌وه له هه‌ولێر برایه‌ك، برایه‌كی خۆی كوشتووه.
به‌شێكی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، هاوشان له‌گه‌ڵ دانانی وێنه‌یه‌ك، كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌سێك كوژراوه و له‌سه‌ر شه‌قامێك درێژ كراوه و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكی له نزیك كۆ بوونه‌ته‌وه، نووسیوشیانه برایه‌ك، له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ی نێوان ریاڵ مه‌درید و بایرن میونشن، برایه‌كی خۆی كوشتووه، به‌ڵام به پێی به‌دواداچوونی "وشه"، ئه‌و وێنه‌یه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه، هیچ پێوه‌ندیی ته‌نانه‌ت به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه نییه و وێنه‌یه‌كی ده‌ره‌كییه.
هاوكات دوای به‌دواداچوونی "وشه"، له هیچ گه‌ڕه‌ك و شوێنێكی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ریشی هیچ پێشهاتێكی كوشتن له‌سه‌ر ئه‌و یارییه رووی نه‌داوه و ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا ده‌نگۆیه‌كی هه‌ڵبه‌ستراوه و پێشتریش واته‌واتی وا له‌و رووه‌وه بڵاو بوونه‌ته‌وه.