له یه‌كێك له شه‌قامه سه‌ره‌كی و خێراكانی كۆریای باشوور، ئه‌سپێكی راده‌كات و به نێو شه‌قامه‌كه‌دا هاتوچۆ ده‌كات و پۆلیسیش بۆ جڵه‌وگرتنی، دوای ده‌كه‌وێت.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌ستی ده‌ستی زۆری پێ كراوه، ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌سپێك له شوێنی جڵه‌وگرتنی هه‌ڵدێت، ئه‌و گرته‌یه پیشانی ده‌دات كه ئه‌و ئه‌سپه له نێو ئۆتۆمبێله‌كاندا چۆن جێی خۆی ده‌كاته‌وه و تووشی هه‌ندێ برینداری سووكیش ده‌بێت، له‌و كاته‌دا دیاره كه پۆلیس به نیازی جڵه‌وگرتنی دوای كه‌وتووه، به‌ڵام گرته ڤیدیۆیه‌كه سه‌روه‌ختی ڕكێفكردنی پیشان نه‌داوه.