ڤیدیۆ كلیپێكی شه‌زا حه‌سوون پاره‌یه‌كی خه‌یاڵیی تێ ده‌چێت

هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی عێراقی شه‌زا حه‌سوون، گۆرانییه‌كی تازه‌ تۆمار و كلیپ ده‌كات و زیاتر له‌ 300 هه‌زار دۆلاری تێ ده‌چێت.

به‌م دواییه‌، شه‌زا كۆتای هێنا به‌ تۆماركردن و كلیپكردنی گۆرانیی (فیرعه‌ون)، كه‌ له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتیی عه‌لا ئه‌نساریدا كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه‌ و ناوبراو ده‌باته‌ مۆزه‌خانه‌ی مێژووه‌وه‌ تا سه‌ركرده‌ و گه‌وره‌كانی دنیا ببینێت.

كلیپه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌یه‌كی كۆمێدی و پێكه‌نیناوییه‌، جیاوازه‌ له‌ هه‌موو كاره‌كانی پێشتری، له‌و كاره‌دا شه‌زا له‌ بیرۆكه‌ و چیرۆكی رۆمانسیی ئاسایی به‌ده‌ره‌.

له‌باره‌ی بڕی تێچووی ئه‌و ڤیدیۆ كلیپه‌وه‌، پرسیار له‌ شه‌زا كراوه‌ ئایا راسته‌ كه‌ بڕی تێچوونه‌كه‌ی گه‌ییشتووه‌ته‌ 300 هه‌زار دۆلار؟ ئه‌ویش گوتوویه‌تی تۆزێك زیاتریشه‌.

سه‌رچاوه‌/ سۆمه‌رییه‌ نیوز


وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د


AM:09:36:19/04/2017




ئه‌م بابه‌ته 3012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌