ده‌زگه‌ی خێرخوازی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پرۆگرامی جیهانی خۆراك به‌شه خۆراكی به‌سه‌ر سێ هه‌زار و 983 خێزانی ئاواره دابه‌ش كرد.
بە گوێرەی راگەیەنراوێکی دەزگەی خێرخوازی بارزانی کە وێنەیەکی بۆ "وشە" نێردراوە، دەزگەی خێرخوازی بارزانی رای دەگەیەنێت، کە بە هەماهەنگی لەگەڵ پڕۆگرامی جیهانی خۆراک بەشەخۆراکی مانگی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمیان بەسەر سێ هه‌زار و 983 خێزانی ئاوارە، لە سنووری شارۆکەی خەبات و كۆیه و شارەدێی کەلەک، دابه‌ش كردووه.
بە گوێرەی راگەیەنراوەکە، ئەمڕۆ رێکەوتی 24تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر بە مەبەستی بەهاناوەچوون و دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیان بۆ ئاواره‌كان، دەزگەی خێرخوازی بارزانی بە هاوکاری لەگەڵ WFP هەڵستاون بە دابەشکردنی ئەو بەشەخۆراکە، بە شێوەیەک کە 950 خێزان لە کۆیە و 2458 خێزان لە خەبات و 575 خێزان لە کەلەک کە سەرجەمیان ئاوارەی پارێزگاکانی عێراقن لە هاوکارییەکە سوودمەند بوون.
جێی ئاماژەیە، هاوکارییەکە بریتی بوو لە پارسێلێکی خۆراک کە بڕەکەی 65.3 کیلۆگڕام بوو.