گۆڕه‌پانی سیاسی له ئێران تووشی گرژی و پێشهاتی چاوه‌ڕواننه‌كراو بووه، دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند سه‌عاتی ڕابردوو خانه‌واده‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایانی پێشوو و سه‌رۆكی چواره‌می كۆماری ئیسلامیی ئێران، به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا به خیانه‌تی مه‌زن تۆمه‌تبار كران.
گوته‌بێژ به‌ناوی به‌ره‌ی پارێزگارانی ئێران، به‌ڵگه‌گان سه‌لماندوویانه و یه‌كلایان كردووه‌ته‌وه كه خانه‌واده‌ی عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشمی ڕه‌فسنجانی "عه‌فه‌ت مه‌راشی" هاوسه‌ری و "فاتیمه ڕه‌فسنجانی" كچی ڕه‌فسنجانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌واڵگریی به‌ریتانیا كاریان كردووه.
میدیاكانی ئێران بڵاویان كردووه، ئه‌وان خیانه‌تی مه‌زنیان ئه‌نجام داوه و پێوه‌ندییان به‌هه‌واڵگریی وڵاتانی ڕۆژئاواوه هه‌بووه، هه‌موو شته‌كان ڕوونن و یه‌كلا بوونه‌ته‌وه.
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له هه‌واڵێكی به په‌له‌دا میدیاكانی ئێران جێهێشتنی وڵاتیان له‌لایه‌ن هاوسه‌ر و خانه‌واده‌كه‌ی ڕه‌فسنجانی به فڕۆكه‌یه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو به‌جێ هێشتووه و ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌و له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا ڕۆیشتوون.
دوای مه‌رگی هاشمی ڕه‌فسنجانی، ناكۆكییه‌كانی خانه‌واده‌كه‌ی و به‌رپرسانی سوپای پاسداران له‌لایه‌ك، گرژی نێوان خانه‌واده‌كه و باڵی پارێزگارانی ئێران له‌لایه‌كی تره‌وه به ته‌واوی په‌ره‌ی سه‌ندووه و ئه‌وان په‌ستان و فشاری زۆریان خستنه‌سه‌ر و ئێسته‌ش باسی ئه‌نجامدانی خیانه‌تی مه‌زن له‌لایه‌ن هاوسه‌ر و كچه‌كه‌ی ڕه‌فسنجانییه‌وه ده‌كه‌ن.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشمی ڕه‌فسنجانی چواره‌م سه‌رۆك كۆماری ئێران، دوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، له 25 ئاب/ ئۆگستسی 1934 له گوندی "به‌هرمان"ی ده‌وروبه‌ری شاری "ره‌فسنجان"ی پارێزگای "كرمان"ی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران له خانه‌واده‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند له دایك بووه، له ساڵی 1989 تا 1997 سه‌رۆك كۆماری ئێران بووه و له 1989 تا 2017 سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران بووه، هاوكات له 2007 تا 2011 دووه‌م سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایان بووه، یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شوورای ئیسلامیی ئێران بووه و له 1979 پۆستی وه‌زیری ناوخۆیی وه‌رگرتووه و تا 1980 له‌و پۆسته ماوه‌ته‌وه.