ئه‌وه‌ی له‌م كۆمه‌ڵه وێنه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، بریتییه له ژماره‌یه‌ك دیمه‌نی ئاهه‌نگی یادی 128 ساڵه‌ی له دایكبوونی هونه‌رمه‌ندی سینه‌مایی چارڵی چاپڵن.
ئاهه‌نگه‌كه له وڵاتی سویسڕا و به به‌شداری سه‌دان كه‌س به‌ڕێوه چوو، هه‌موویان جلوبه‌رگی هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌یان پۆشیبوو، كه چارڵی له فیلمه‌كانیدا له سه‌رده‌می سینه‌مای بێ ده‌نگدا ده‌یپۆشی.
ئاژانسی "سكای نیوز" بڵاوی كرده‌وه، له ئاهه‌نگه‌دا كه له شاری سورڤیڤ له وڵاتی سویسڕا له مۆزه‌خانه‌ی تایبه‌ت به چارڵی به‌ڕێوه چوو، 662 كه‌س به‌شدار بوون.
چارڵی چاپڵن، به یه‌كێك له ناسراوترین ئه‌ستێره‌كانی سینه‌مای هۆڵیوود هه‌ژمار ده‌كرێت، له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیدا، ئه‌و له ساڵی 1889 له له‌نده‌ن له دایك بووه، له ساڵی 1977 له سویسڕا كۆچی دوایی كردووه، ئه‌كته‌ر، ده‌رهێنه‌ر و سیناریست بووه، له ته‌مه‌نی 10 ساڵییه‌وه تا دوادوایییهكانی ته‌مه‌نی كاری هونه‌ری كردووه.