زانایان هه‌ستاون به دروستكردنی بازنێكی ئه‌لیكترۆنی، كه له توانایدایه به شێوه‌یه‌كی خێرا پشكنین بۆ ئاره‌قی مرۆڤ بكات و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه ده‌ستنیشانی نه‌خۆشییه‌كانی كه‌سه‌كه بكات و چاره‌سه‌ری بۆ پێشنیاز بكات.
به‌گوته‌ی زانایانی زانكۆی ستانفۆرد و بێركلی له كالیفۆڕنیا كه بازنه‌كه‌یان دروست كردووه، ئه‌و بازنه هه‌ڵده‌ستێت به شیكردنه‌وه‌ی گه‌ردیله‌كانی ناو ئاره‌قی مرۆڤ و ئه‌نجامی شیكردنه‌وه‌كان بۆ تاقیگه ده‌نێرێت.
كارلۆس میلا، پزیشكه و سه‌رپه‌رشتی پڕۆژه‌ی بازنه‌كه‌ی كردووه، رای گه‌یاند كه ئه‌و بازنه جیاواز له ئامێر و ئامرازه پزیشكییه‌كانی تر، بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینه‌كانی بۆ ئاره‌قی مرۆڤ پێویستی به كاتێكی زۆر نییه، واته پێویست به‌وه ناكات كه‌سه‌كه بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات بێ جووڵه بمێنێته‌وه تا پشكنینه‌كه ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵكو بازنه‌كه راسته‌وخۆ له ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا زانیارییه‌كان وه‌رده‌گرێت و له رێگه‌ی مۆبایلی هۆشمه‌نده‌وه بۆ تاقیگه‌ی ده‌نێرێت.
بازنه‌كه هه‌ڵده‌ستێت به پێوانه‌كردنی بڕی خوێ له‌ناو ئاره‌قدا، بۆ نموونه به مه‌به‌ستی زانینی نه‌خۆشییه‌كانی میزڵدان، هه‌روه‌ها رێژه‌ی شه‌كر و زۆر زانیاریی تریش ده‌رده‌خات، به‌كارهێنانیشی ئاسانه و بۆ ئه‌و كه‌سانه گونجاوه كه له ناوچه دووره‌كان نیشته‌جێن.