به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌بێ و له هه‌ولێر و سلێمانی ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، له دهۆكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ ئه‌گه‌ری نمه‌باران هه‌یه له ناوچه شاخاوییه‌كان، له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 24 پله و نزمترین پله‌ش 10 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ی پێنجشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 25 پله و نزمترین پله‌ش 11 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.