بێلا حه‌دید، خانمه نمایشكاری جلوبه‌رگی ئه‌مه‌ریكیی به ره‌سه‌ن عه‌ره‌ب، سه‌ردانی دوبه‌ی كرد، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌بوونی له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌ی "كتاب فن الالوان"ی خانه‌ی دیوور له مۆڵ دوبه‌ی كه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین سه‌نته‌ره بازرگانییه‌كانی دنیا هه‌ژمار ده‌كرێت.
بێلا، كچی سه‌رمایه‌داری بواری خانه‌ی نیشته‌جێبوون محه‌مه‌د حه‌دید و خوشكی بچووكی نمایشكاری ناسراوی جلوبه‌رگ جیجی حه‌دیده، له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام، ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی گه‌شته‌كه‌ی خۆی بۆ دوبه‌ی بڵاو كرده‌وه.
له وێنه‌كاندا، چه‌ند دیمه‌نێكی كات بهسهربردنهكانی بێلا ده‌رده‌كه‌ون، كه خه‌ریكی خۆهه‌ڵدان له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی "sky diving"ـه و چێژ له كاته‌كانی مه‌له‌كردن و نێرگه‌له‌كێشانی وه‌رده‌گرێت.
هه‌ر له‌و گه‌شته‌یدا بێلا جگه له دوبه‌ی، سه‌ردانی ئه‌بوزه‌بی و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تریشی له وڵاتی ئیمارات كردووه.