رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد كە ئێرنیستۆ ڤالڤێردی راهێنەری ئێستای یانەی ئەتلەتیك بیلباو خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە بە هاتنی بۆ یانەی بەرشەلۆنە و وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتیی یانەكە لەوەرزی داهاتوودا.
رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی كەتەلۆنی بڵاوی كردەوە: ڤالڤێردی بە سەرۆكی یانەی ئەتلەتیك بیلباوی راگەیاندووە كە دەیەوێ كۆتای ئەم وەرزە بەیەكجاری لێیان دوور بكەوێتەوە دوای ئەوەی ماوەی 4 ساڵە كارییان لەگەڵدا دەكات.
رۆژنامەكە هەروەها دوێنێ سێشەم لە راپۆرتێكدا ئاشكرای كردبوو كە ڤالڤێردی بۆ وەرزی داهاتوو راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەیە و لە شوێنی لویس ئێنریكی كار دەكات.
لای خۆشییەوە یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی ماوەیەكە هەوڵی رازیكردنی ڤالڤێردی دەدات بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لە شوێنی ئارسین ڤینگەری فڕەنسی ئەركی راهێنەرایەتیی تیپەكەیانی پێ بسپێرن.