كۆمپانیای "گووگڵ" كۆمه‌ڵێ نوێكاریی نوێی خسته ناو به‌رنامه ناسراوه‌كه‌یه‌وه (Google Earth) كه له ڕێگه‌ی كه‌شتییه ئاسمانییه‌كان وێنه و ڤیدیۆی زۆرتری زه‌وی بڵاو ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی باشتر بتوانی گه‌شت به‌ناو زه‌ویدا بكه‌یت وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆت له‌ناو ته‌نێكی فڕیو بیت و به‌سه‌ر هه‌موویاندا بسووڕێیته‌وه.
ئه‌م نوێكارییه‌ی گووگڵ، به هاوكاریی كۆمه‌ڵێ ده‌زگه‌ی میدیایی زه‌به‌لاحی وه‌ك BBC ئه‌نجام دراوه، تێیدا جیا له‌و ژماره زۆره ڤیدیۆیه‌ی دایان ناوه، كامێرای ڕاسته‌وخۆش زیاد كراوه و دیمه‌نه سێ ڕه‌هه‌ندییه‌كانیش به به‌رزترین كوالیتی خراوه‌ته به‌رده‌ست.
له به‌رنامه‌كه‌دا، دوگمه‌ی "Im feeling Lucky" پێشخراوه، ته‌نیا به كلیك له‌سه‌ری، ده‌توانی گه‌شتێك له‌گه‌ڵ گووگڵ بۆ 200 هه‌زار شوێنی دنیا بكه‌یت.