هێلكه به‌سووده بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ره‌گه‌زه خۆراكییه‌كان و رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی پرۆتینی پێویست و ترشه ئه‌مینییه‌كان بۆ جه‌سته دابین ده‌كات، هاوكات پڕۆتینی هێلكه ده‌بێته هۆی دروستكردن و پاراستنی ماسوولكه‌كان و هه‌ستی تێربوون ده‌به‌خشێته كه‌سه‌كه، كه ئه‌مه‌ش گرنگه بۆ رێگرتن له تووشبوون به قه‌ڵه‌وی.
هه‌روه‌ها هێلكه یه‌كێك له سه‌رچاوه گرنگه‌كانی ڤیتامین D، ده‌وڵه‌مه‌ندیشه به پێكهاته‌ی خۆراكیی كۆلین كه یارمه‌تی گه‌شه‌كردنی منداڵ ده‌دات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه رێژه‌یه‌كی زۆری پێكهاته‌كانی وه‌ك ڤیتامینه‌كانی A و B12، ریپۆڤلاڤین B2، سیلینیۆمی دژه ئه‌كسید، لۆتین و زیاكسانتین كه بۆ ته‌ندروستیی چاو به‌سووده له‌خۆ ده‌گرێت.
زه‌ردێنه‌ی هێلكه كالۆری و ڤیتامین و كانزاكان دابین ده‌كات، ئه‌گه‌رچی هێلكه رێژه‌یه‌كی زۆری كۆلیستڕۆڵی خۆراكی له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌ی چه‌ورییه تێره‌كانی تێدا كه‌مه، نابێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیستڕۆڵی خوێن.
نوێترین توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌لماندوویه‌تی، خواردنی هێلكه به شێوه‌یه‌كی رۆژانه، هۆكار نییه بۆ تووشبوون به جه‌ڵته‌ی مێشك و نه‌خۆشی و كێشه‌كانی خوێنبه‌ره‌كان.
رێگه و شێوازی ئاماده‌كردنی هێلكه رۆڵی هه‌یه له كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و خۆراكه له‌سه‌ر ته‌ندروستی، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر هێلكه له‌سه‌ر كه‌ره ببرژێنرێت، یاخۆ گۆشتی له قوتوونراوی له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ بكرێت، به‌ڵام له یه‌ك هێلكه‌ی كوڵاودا، 71 كالۆری و دوو گرام چه‌وریی تێركراو هه‌یه.