دكتۆر ئه‌یمه‌ن كه‌ریم، راوێژكاری نه‌خۆشییه‌كانی سینگ و شێواوییه‌كانی خه‌و رای گه‌یاند، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی مردنی مرۆڤ له سعوودیه‌دا بریتییه له پرخه‌پرخی كاتی خه‌و.
به گوته‌ی ئه‌و، هۆكاری مردنی %17ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌مان و پچڕانی هه‌ناسه‌دان له كاتی خه‌وتندا به هۆی پرخه‌پرخه‌وه.
ئه‌و پزیشكه به رۆژنامه‌ی "مه‌دینه"ی سعوودیی راگه‌یاند، سه‌نته‌ری پزیشكیی خه‌و له نه‌خۆشخانه‌ی شا عه‌بدولعه‌زیز، هه‌ستان به ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر دوو هه‌زار و 600 كه‌س، كه‌سه‌كان ته‌مه‌نیان له نێوان 30 تا 60 ساڵدا بوو، له ئه‌نجامدا ده‌رده‌كه‌وت %9ی ئه‌و كه‌سانه تووشی پچڕانی هه‌ناسه بوون له كاتی خه‌ودا.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه له نێوان ژنان و پیاواندا جیاواز بوو، به شێوه‌یه‌ك لای پیاوان رێژه‌كه %12.4 و لای ژنان %5 بوو.
پزیشكه‌كه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، پرخه‌پرخ هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ دروستكردنی مه‌ترسیی پچڕانی هه‌ناسه له كاتی خه‌ودا، چونكه ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئۆكسجین له خوێن به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه كه ببێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن و شه‌كره‌ی كه‌سه‌كه و دواجاریش له‌كاركه‌وتنی دڵی.