دوای شكستەكەی بەرامبەر ریال مەدرید.. بایرن میونشن تووشی كێشەیەكی گەورەتر بووەوە

:: PM:12:14:19/04/2017 ‌

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ئاشكرای كرد كە مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی یانەكەیان تووشی پێكان هاتووە لە یارییەكەی شەوی رابردوویان بەرامبەر یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی.

یانەی بایرن میونشن شەوی رابردوو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 8ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە شاری مەدریدی پایەتەختی ئیسپانیا بە ئەنجامی 4-2 گۆڵ بەرامبەر یانەی ریال مەدرید دۆڕا، لە یاریی چوونیشدا بە 1-2 گۆڵ دۆڕا بوو، بەمەش بە ئەنجامی 6-3 گۆڵ لە یاریی چوون و هاتندا ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتییەكە كرد.

نۆیەر پێش یاریی چوون بەرامبەر یانەی ریال مەدرید پێكانی لە قاچی چەپیدا هەبوو، بەڵام بەناچاری بەشداریی یارییەكەی كردبوو.

وارگەی یانەی بایرن میونشن بڵاوی كردەوە: لە كاتی گۆڵی سێیەمی ریال مەدرید لەلایەن كریستیانۆ رۆناڵدۆوە، نۆیەر تووشی پێكانەكەی پێشووی لە قاچی چەپیدا هاتووەتەوە.

یانەكە ئاشكراشی نەكرد كە ئەو گۆڵپارێزەی بەهۆی ئەم پێكانەوە ماوەی چەند لە یاریكردن دوور دەكەوێتەوە، بەڵام رایگەیاند كە ئەمڕۆ چوارشەم پشكنینی وردی بۆ ئەنجام دەدەن و قەبارەی پێكانەكەی ئاشكرا دەكەن.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م