پسپۆڕانی بواری شوێنه‌وار له وڵاتی ئه‌رجه‌نتین، هێلكه‌یه‌كی دایناسۆریان دۆزییه‌وه كه به‌گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان، مێژووه‌كه‌ی بۆ 70 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پێش چه‌ند ساڵێك له شوێنێك به ناوی ئۆكا ماهویفۆ له ناوچه‌ی پاتاجونیای باشوور، شوانێك هێلكه‌یه‌كی دایناسۆری دۆزییه‌وه و ئێسته‌ش له هه‌مان ناوچه‌دا دانه‌یه‌كی تر دۆزراوه‌ته‌وه.
كلۆدیا دیلا نیگرا، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌له‌پوور و شوێنه‌واری ناوچه‌كه رای گه‌یاند، كاربه‌ده‌ستانی وڵات بڕیاریان داوه، ده‌ست به پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌و ناوچه‌یه‌دا بكرێت، به مه‌به‌ستی هه‌ڵكه‌ندنی زه‌وییه‌كه‌ی و دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر پاشماوه‌یه‌كی تری دایناسۆره‌كان ئه‌گه‌ر له‌وێدا هه‌بێت.
ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی هێلكه‌كه‌ی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه، زه‌وییه‌كه‌ی ئاوی تێدایه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه كه ناوچه‌یه‌كی گڕكانی بێت.