پێكهاتەی هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس

:: PM:12:32:19/04/2017 ‌

ئەمڕۆ چوارشەم سەعات 9:45ی شەو بەكاتی كوردستان، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەنێو یاریگەی كامپ نوو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 8ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا مێوانداریی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دەكات.

یانەی بەرشەلۆنە لە یاریی چووندا لەشاری تۆرینۆ بەئەنجامی 3-0 گۆڵ بەرامبەر یانەی یۆڤانتۆس دۆڕا بوو، بۆ ئەوەی سەركەوێ بۆ قۆناغی پێش كۆتای خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورپا، پێویستە بە دووبارەكردنەەی معجیزەكەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسییە و دەبێت لەو یارییەدا بەجیاوازی 3 گۆڵ لە یانەی یۆڤانتۆس بباتەوە.

بەگوێرەی پێشبینی رۆژنامەكانی ئیسپانیا لویس ئێنریكی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بە پێكهاتەی تەواوی هێرشبەر یاریی دەكات و یاریی بە سەرجەم ئەستێرەكانی دەكات، هەروەها لەو یارییەدا پشت بە تەنیا 3 بەرگریكار دەبەستێ كە ئەوانیش پیكێ و ئۆمتیتی و ماتیۆن.

لە هێڵی ناوەڕاستیش ئێنریكی یاریی بە رۆبەرتۆ، راكیتیچ، بۆسكێتس و ئێنستا دەكات، لە هێڵی هێرشبەریشدا چاوەڕێی هەرسێ هێرشبەری بەتوانا میسی و سوارێز و نیمار دەكات.

لەبەرامبەریشدا ماسیملیانۆ ئەلیگری راهێنەری یانەی یۆڤانتۆس وەك یارییەكانی رابردوو رەتی كردووەتەوە بەپێكهاتەی بەرگری یاریی بكات و یاریی بەشێ زۆری ئەستێرەكانی دەكات.

ئەلیگری بە پێكهاتەی 4-2-3-1 یاریی دەكات و لە هێڵی هێرشبەر پشت بە هیگواین دەبەستێ، هەروەها هەرسێ هێرشبەرەكەی تریشی كواردادۆ، دیبالا و مانزۆكیچ هاوكاری هیگواین دەبن، هەروەها بیانیچ و سامی خزێڕەش لە هێڵی ناوەڕاست و پێش یاریزانانی هێڵی بەرگری یاریی دەكەن.

یانەكە لە هێڵی بەرگریشدا پشت بە تواناكانی دانی ئەلڤێس، بونوچی، كیلینی و ساندرۆ دەبەستێ، ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە كە راهێنەری یانەی یۆڤانتۆس بڕیاریداوە بەهەمان پێكهاتەی یاریی چوون رووبەڕووی یانەی بەرشەلۆنە ببێتەوە.






وشە - ئامانج ئه‌كره‌م