بەوێنە.. په‌یكه‌رێك له‌ 100 هه‌زار چه‌قۆ دروست كرا


هونه‌رمه‌ندێكی به‌ریتانی به‌ ناوی كلیڤ توولز، هه‌ستا به‌ دروستكردنی په‌یكه‌رێك و پێكهاته‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌ش بریتییه‌ له‌ 100 هه‌زار چه‌قۆ.

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ مه‌به‌ستی له‌و كاره‌ی بریتییه‌ له‌ زیادكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ زیادبوونی تاوان و توندوتیژییه‌كان له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا.

باڵای په‌یكه‌ره‌كه‌ 24 پێ به‌رزه‌، سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌قۆیانی لێیانه‌وه‌ دروست كراوه‌، له‌ بنكه‌كانی پۆلیس وه‌رگیراون.

هونه‌رمه‌نده‌كه‌ به‌ رۆژنامه‌ی "ئۆدینی سێنتڕاڵ"ی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاند، بیرۆكه‌ی دروستكردنی ئه‌و كاره‌ هونه‌رییه‌ی ئه‌و كاته‌ به‌ خه‌یاڵدا هاتووه‌، له‌ ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه‌ سه‌یری فیلمێكی دۆكیومێنتاری كردووه‌، له‌باره‌ی زیادبوونی رێژه‌ی تاوانه‌كان له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا، بۆیه‌ ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی دروست كردووه‌ و ده‌یه‌وێت پێیه‌وه‌ داوا له‌ پۆلیس بكات، دیارده‌ی هه‌ڵگرتنی چه‌ك له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا كه‌م بكه‌نه‌وه‌ و نه‌یهێڵن.

سه‌رچاوه‌/ الرایه‌.



وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی


PM:01:58:19/04/2017




ئه‌م بابه‌ته 2260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌