ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی، له‌ڕێگه‌ی دروستكردنی چێشتخانه‌یه‌ك ژه‌مه خواردنی گه‌رم بۆ 500 پێشمه‌رگه له سنووری میحوه‌ری باشیك دابه‌ش ده‌كات.
بە گوێرەی راگەیەنراوێکی دەزگەی خێرخوازی بارزانی کە وێنەیەکی بۆ "وشە" نێردراوە، دەزگەی خێرخوازی بارزانی رای دەگەیەنێت: له هه‌ڵمه‌تێكدا له‌شاری دهۆك، له‌ڕێگه‌ی چێشتخانه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه، ژه‌مه خواردنی گه‌رم بۆ به‌شێك پێشمه‌رگه‌كانی میحوه‌ری باشیك دابه‌ش ده‌كه‌ن.
بە گوێرەی راگەیەنراوەکە، مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی باسی له‌وه كرد: به‌پێویستمان زانی له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆمان له‌شاری دهۆك چێشتخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به دروستكردنی ژه‌مه‌خۆراكی گه‌رم بۆ برا پێشمه‌رگه‌كانمان دابمه‌زرێنین، له یه‌كه‌م هه‌ڵمه‌تیشدا ده‌ستكرا به دابه‌شكردنی خواردنی گه‌رم به‌سه‌ر 500 پێشمه‌رگه له سنوری میحوه‌ری باشك له رۆژهه‌ڵاتی شاری مووسڵ.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی دژ به داعش وه‌كو ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی به‌رده‌وام هاوكاری و پێداویستی خۆراكیمان پێشكه‌شی برا پێشمه‌رگه‌كانمان له‌سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌كانی شه‌ڕ كردوه‌و ئه‌وه‌ی له تواناماندابێت بۆیان درێغی ناكه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین و خزمه‌تیان ده‌كه‌ین.