دۆڵه‌كانی نه‌هله و زێبار له سنووری شاره‌دێی دینارته، زیاتر له 80 گوند له‌خۆ ده‌گرن و ئه‌مڕۆ چوارشه‌م رێكه‌وتی 19ی نیسان/ ئه‌پرێل بۆ یه‌كه‌م جار هێڵی ئینته‌رنێتیان پێ گه‌یشت.
گه‌یاندنی هێڵی ئینته‌رنێت به‌و گوندانه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرتێكی "وشه" دێت له مانگی رابردوودا، كه تێیدا ئاماژه به بابه‌تی نه‌بوونی هێڵی ئینته‌رنێت له‌و ناوچه‌یه‌دا درابوو.
خه‌لیل شه‌عبان، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی دینارته به "وشه"ی راگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك له گونده‌كانی سنووری شاردێی دینارته، هێڵی ئینته‌رنێتیان پێ نه‌گه‌یشتبوو، بۆیه ئه‌وان به‌دواداچوونیان بۆ بابه‌ته‌كه كردووه و داوایان له كۆمپانیایه‌ك كردووه ئه‌و خزمه‌تگوزارییه بۆ ناوچه‌كه دابین بكات.
ئه‌وه‌شی گوت، كۆمپانیایه‌كی ئینته‌رنێت وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی ئه‌وانی داوه‌ته‌وه و بڕیاریان داوه به جێگیركردنی دوو تاوه‌ری ئینته‌رنێت بۆ گونده‌كانی سنووری دۆڵی نه‌هله و زێبار، ئه‌مڕۆش ده‌ست كرا به دامه‌زراندنی تاوه‌ره‌كان له هه‌ردوو گوندی ئامه‌دا و بامشمش، به‌مه‌ش هێڵی ئینته‌رنێت ده‌گاته به‌شێك له گونده‌كان و بڕیاریش وایه له ماوه‌ی داهاتوودا تاوه‌رێكی تر دابین بكرێت بۆ ئه‌و گوندانه‌ی ده‌كه‌ونه ئه‌و دیوی چیای پێرس.
به گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و شاره‌دێیه، جگه له‌و گوندانه‌ی سنووری دینارته، هاوكات ژماره‌یه‌ك له گونده‌كانی سه‌ر به شاره‌دێی بجیلیش تا ئێسته هێڵی ئینته‌رنێتیان پێ نه‌گه‌یشتووه.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری