جه‌ستن ترۆدۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانه گه‌نجه‌كه‌ی كه‌نه‌دا، به یه‌كێك له‌و سه‌ركردانه‌ی دنیا هه‌ژمار ده‌كرێت كه سه‌رقاڵییه‌كانی ژیانی سیاسی و سه‌رۆكایه‌تی، نه‌بوونه‌ته رێگر له به‌رده‌میدا تا گرنگی به خوێندنه‌وه‌ی به‌رده‌وام بدات.
ترۆدۆ، وه‌ك پێشنیاز و ئامۆژگاری ئه‌م كتێبانه‌ی خواره‌وه بۆ خه‌ڵكه جیاجیاكانی دنیا ده‌خاته ڕوو و پێی وایه خوێندنه‌وه‌یان به‌سووده:
یه‌كه‌م- رۆمانی "Ready Player One"ی رۆماننووس ئێرنیست كڵاین، ئه‌م كتێبه رۆمانێكی خه‌یاڵی- زانستییه، یه‌كه‌م رۆمانی نووسه‌ره‌كه‌یه، له ساڵی 2011 چاپ كراوه و باسی داهاتووی مرۆڤایه‌تی و گه‌ردوون ده‌كات.
دووه‌م- "Gardens of Democracy"ی نووسه‌ران ئیریك لیۆ و نی‌ك هانۆر، ئه‌م كتێبه سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر لێتوێژینه‌وه‌ی چه‌مكی هاووڵاتیبوون و ئابووری و رۆڵی حكوومه‌ت، باس له گرنگیی رۆڵگێڕانی هاووڵاتی ده‌كات له كۆمه‌ڵگه له پێناو دیموكراسیدا.
سێیه‌م- "Champlain's Dream"ی نووسه‌ر دێیڤد هاكێت فیچه‌ر، كتێبێكی مێژوویییه و له ساڵی 2008 چاپ كراوه، ژیانی سه‌رباز، سیخوڕ، دۆزه‌ره‌وه و نه‌خشه‌كێش ساموێل دی چامپلین ده‌گێڕێته‌وه، كه له سه‌ده‌ی 16ـدا ژیاوه.
چواره‌م- "The Shinning" له نووسینی ستیڤن كینگ، رۆمانێكی ترسناكه و له ساڵی 1977 چاپ كراوه، له ساڵی 1980 ستانلی كۆپریك به هه‌مان ناونیشان كردوویه‌تی به فیلم.
چیرۆكه‌كه‌ی باس له خێزانێك ده‌كات كه خه‌ریكی به‌سه‌ربردنی پشوویهكن له شه‌وێكی زستاندا له یه‌كێك له هۆتێله‌كانی شاری ئه‌سپین له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و رووداوانه‌ی به‌سه‌ریان دێت.
پێنجه‌م- "the stand"ی ستیڤن كینگ، وه‌ك زۆرێك له رۆمانه‌كانی تری كینگ، ئه‌م رۆمانه‌ش رۆمانێكی ترسناكه، باس له قۆناغی دوای زیندووبوونه‌وه و ململانێی نێوان چاكه و خراپه ده‌كات.
جه‌ستن ترۆدۆ، جارێكیان له باره‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی به لایه‌وه خوازراون رای گه‌یاند، ئه‌و هه‌ر كتێبێكی نووسه‌ری ئه‌مه‌ریكی ستیڤن كینگ ده‌خوێنێته‌وه.