به‌مه‌به‌ستى به‌ره‌و پێشبردنى تواناى قوتابییان، ساڵانه قوتابخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى سه‌ر به په‌روه‌رده‌كان، چه‌ند پێشانگه‌یه‌كى هاوبه‌ش ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مساڵیش په‌روه‌ه‌ى كه‌ركووك له به‌شى خوێندنى كوردى پێشانگه‌یه‌كى كرده‌وه.
ئه‌مرۆ چوارشه‌م به‌شى خوێندنى كوردى له شارى كه‌ركووك به ئاماده‌بوونى شێرزاد ره‌شید كاكه به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی، پیشانگه‌ی زانستی و هونه‌ری له ئاماده‌یی (پێشكه‌وتن)ی كچان كرده‌وه .
له‌و پێشانگه‌یه‌دا جگه له نمایشكردنى چه‌ندان كه‌لوپه‌لى كوردى، چه‌ند شانۆگه‌رییه‌كیش له‌لایه‌ن قوتابییانه‌وه پێشكه‌ش كران.
فۆتۆ/ په‌روه‌رده‌ى كه‌ركووك