ئیریكا شایك، كچه نمایشكاری ناسراو كه پێشتر دۆستی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاریزانی یانه‌ی ڕیال مه‌درید بوو، وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی بڵاو كرده‌وه كه نیشانی ده‌دا دوای منداڵبوونه‌كه‌ی به ماوه‌ی كه‌متر له یه‌ك مانگ، گه‌ڕاوته‌وه سه‌ر هه‌مان جوانیی جاران.
ڕۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، ئیریكا ناوی منداڵه‌كه‌ی كردووه به "لیا" و له‌سه‌ر ویستی خۆی و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی "برادلی كۆپه‌ر" ئه‌ستێره‌ی ناسراوی هۆڵیوود بووه.
ئیریكا خۆی دوێنێ سێشه‌م، وێنه‌یه‌كی له ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه كه به ته‌واوی نیشانی ده‌دات دوای كه‌متر له مانگێك له منداڵبوونه‌كه‌ی، گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌مان جوانیی جارانی خۆی و هیچ قهڵهوهییهك له كه‌مه‌ریدا نه‌ماوه.