سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی شیعه‌كان له قاهیره‌وه رای گه‌یاند، قۆناغی داهاتووی ده‌سه‌ڵات له عێراقدا، قۆناغی زۆرینه‌یه‌كی (شیعه) و كه‌مینه‌یه‌كی (ئۆپۆزسیۆن) ده‌بێت.
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی عه‌ماڕ حه‌كیمی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی شیعه‌كان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، رای گه‌یاند كه له میانه‌ی دیداری ئه‌لحه‌كیم له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تیی سیاسی و ڕۆشنبیریی میسری له قاهیره، حه‌كیم ئه‌وه‌ی دووپات كردووه‌ته‌وه كه عێراق له كۆتاكانی قۆناغی داعشدا ده‌ژی و به‌مه‌ش لاپه‌ڕه‌ی داعش داده‌خرێت.
له به‌یاننامه‌كه هاتووه، حه‌كیم دووپاتی كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی قۆناغی داهاتوو له عێراق قۆناغی زۆرینه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی (شیعه) ده‌بێت، له به‌رامبه‌ردا كه‌مینه‌یه‌كی نیشتمانی (ئۆپۆزسیۆن).
ئاماژه دراوه، پڕۆژه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی له عێراق، چه‌كدارانی داعش و ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه كه ده‌ستیان به‌خوێنی عێراقییه‌كان سووره.
حه‌كیم له دیداره‌كه‌یدا، بنه‌ماكانی (یه‌كگرتوویی و عرووبه و خاوه‌ن سه‌روه‌ری و چه‌سپاندنی دیموكراسی و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی هاونیشتمانی) وه‌ك كاره له پێشینه‌كانی قۆناغی داهاتوو ده‌ستنیشان كردووه.
دوێنێ سێشه‌م عه‌ماڕ حه‌كیم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی شیعه‌كان گه‌یشته میسر و له‌گه‌ڵ عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر كۆ بووه‌وه و بڕیاریشه سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له توونس و جه‌زائیر بكات.