رۆژی 17ی نیسان 31ه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی كۆچی دوایی مامۆستا هێمن، شاعیری نه‌ته‌وه‌یی كورده، ساڵانه له‌و رۆژه‌دا به سه‌تان بابه‌ت و وتار كه هه‌ریه‌كه‌یان لایه‌نێكی ژیان و خه‌باتی ئه‌و شاعیره پێشمه‌رگه‌یه به‌رجه‌سته ده‌كات، یادی ده‌كه‌نه‌وه و به نه‌وه‌ی تازه‌ی ده‌ناسێنن.
مامۆستا هێمن یه‌ك له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی ژێ كاف و دواتر حزبی دیموكرات بووه و به شاعیری كۆماری كوردستانیش ناوبانگی هه‌بووه، به‌ڵام له دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران به‌هۆی ناكۆكی سیاسی و تێڕوانینه‌وه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و حزبه ده‌بێت كه له سه‌ره‌تای لاوییه‌وه ژیان بۆ ته‌رخان كردبوو و له ته‌مه‌نی پیریدا به نه‌خۆشییه‌وه گه‌ڕایه‌وه نیشتمان و له ورمێ خه‌باتێكی فه‌رهه‌نگی به‌ڕێ خست.
له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مامۆستا هێمن بۆ رۆژهه‌ڵات، ماوه‌ی چوار ساڵ له گوندی لاچینی نزیك مهاباد له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانی باوكی كاری كشتوكاڵی ده‌كرد، به‌ڵام به گوته‌ی فاڕووق كه‌یخوسره‌وی، نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، داوای لێ ده‌كرێت گۆڤارێك به زمانی كوردی ده‌ربكرێت و مامۆستا هێمن ئه‌و داوایه قبووڵ ده‌كات و به‌ره‌و ورمێ به‌ڕێ ده‌كه‌وێ، ژیانی فه‌رهه‌نگی هێمن وه‌ك تاك و به‌ده‌ر له چوارچێوه‌ی حزب و رێكخراوی سیاسیی له ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌ی گۆڤاری سروه و دامه‌زرانی چاپخانه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یووبییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
فاڕووق كه‌یخوسره‌وی، نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان یه‌ك له‌و كه‌سایه‌تییانه بووه كه له‌دوای كۆنگره‌ی چوار له حزبی دیموكرات دابڕا و له گۆڤاری سروه‌دا جارێكی تر له‌گه‌ڵ هێمنی شاعیر بۆ یه‌ك ئامانج ده‌ستبه‌كار بوون، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ "وشه" ئاماژه ده‌دات، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه له رۆژهه‌ڵات، هه‌مووی ئه‌وكات له ده‌وری مامۆستا هێمن كۆ بووبوونه‌وه. وه‌ك زانكۆیه‌ك رێگه‌ی پێ نیشان ده‌دان و هه‌موویان خۆیان به ئه‌مه‌كداری مامۆستا هێمن ده‌زانی و ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ خاوه‌ن ناو و قه‌ڵه‌من، خۆیان به قوتابی مامۆستا هێمن ده‌زانن.
فه‌تاح ئه‌میری، نووسه‌ر و زمانزانی كورد له‌باره‌ی كاریگه‌ری مامۆستا هێمن له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ رۆژهه‌ڵات له لێدوانێكدا بۆ "وشه" رای ده‌گه‌یه‌نێت، مامۆستا هێمن سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ رۆژهه‌ڵات تووشی كۆمه‌ڵێك نه‌هامه‌تی و سه‌ختی ژیانی رۆژانه بووه‌وه، به‌ڵام له گۆڤاری سروه‌دا توانی به نه‌خۆشی و ته‌مه‌نی پیرییه‌وه هێنده‌ی سه‌رده‌می گه‌نجی شوێندانه‌ر بێت له‌سه‌ر نیشتمانه‌كه‌ی، ئه‌و سه‌رده‌مه هیچ گۆڤار و بڵاوكراوه‌یه‌كی كوردی له ئێران‌دا نه‌بوو. كه گۆڤاری سروه‌ی ده‌ركرد، زمانی كوردی هێنا ناو ماڵه‌كانه‌وه، منداڵ لێیه‌وه فێری كوردی بوون. ره‌سه‌نایه‌تی و گه‌وره‌یی سروه له‌وه‌دا بوو كه بۆ یه‌كه‌م جار بابه‌تی زمانی هێنا گۆڕێ. ئه‌و كه‌سه‌ی یه‌كه‌م جار رێگه‌یه‌ك تاقی ده‌كاته‌وه هونه‌ری كردووه، سروه‌ش به‌هۆی مامۆستا هێمنه‌وه ئه‌و ره‌چه‌یه‌ی شكاند و خه‌ڵكه‌كه‌ی فێر كرد و به‌دوای خۆیدا رای كێشان. ئێمه ئێسته به‌بێ ئه‌وه‌ی به زمانی كوردی بخوێنین، تا راده‌یه‌ك فێری بووین و كاری پێ ده‌كه‌ین.
كه‌یخوسره‌وی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كاركردن له سروه و ئه‌و خزمه‌ته زه‌وه‌نده‌ی به زمان و گه‌له‌كه‌ی كرد له رۆژهه‌ڵات كه نزیك بوو له‌وه‌ی نووسین به زمانی كوردی له‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان به‌ته‌واوه‌تی بچێت، نه‌یتوانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وشی ژیانی بێت و له ده‌ستكورتی رزگاری بكات.
دووپاتی ده‌كاته‌وه، له ورمێ‌ش هه‌ر به داهاتی كشتوكاڵی خۆی كه سه‌ڵاحی كوڕی له گوند پێیه‌وه سه‌رقاڵ بوو و له رێگه‌یه‌وه داهاتێكی په‌یدا ده‌كرد، پێی به‌ڕێ ده‌چوون. ده‌یان جار له به‌رپرسانی سروه داوام كردووه لایه‌نی كه‌م ئۆتۆمبێلێكی بۆ دابین بكرێت هاتوچۆی پێ بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌یشیان بۆ نه‌كرد، مه‌گه‌ر داهاتی كشتوكاڵییه‌كه‌ی سه‌ڵاحی كوڕی فریای ژیانیان كه‌وتبایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماڵی مامۆستا هێمن هه‌میشه پڕ بوو له‌و میوانانه‌ی ده‌هاتنه نووسینگه‌ی گۆڤاری سروه و تا كۆتای ده‌وام داده‌نیشتن و دواتر كه له دیداری مامۆستا تێر نه‌ده‌بوون، مامۆستا ده‌یبردنه‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی و ده‌بوو خزمه‌تیان پێ بكات، بۆیه هیچ كات ئه‌و مووچه‌یه‌ی له سروه وه‌ری ده‌گرت، به‌شی چاره‌كێكی خه‌رجی ژیانی نه‌ده‌كرد.
پڕۆفایل
هێـمن نازناوی شاعیریی، نووسه‌ر و شاعیری نه‌ته‌وه‌یی كورد، سه‌ید محه‌مه‌دئه‌مینی كوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شێخولئیسلامی موكرییه و له سا‌ڵی 1921دا له گوندی "لاچین”ی نزیك شاری مه‌هاباد له دایك بووه. سه‌ره‌تای خوێندنی له‌لای مامۆستا سه‌عید ناكام ده‌ست پێ كردووه، دواتر باوكی ناردوویه‌تی بۆ شاری مه‌هاباد و له قوتابخانه‌ی "سه‌عاده‌ت”دا له‌به‌ر خوێندنی داناوه تا ته‌واوكردنی پۆلی چواره‌می به زیره‌كی ده‌رچووه، دواتر باوكی له‌و قوتابخانه‌یه‌ی ده‌ریهێناوه و بردوویه‌ته به‌ر خوێندنی مه‌لایه‌تی له خانه‌قای شێخی بورهان و چوار ساڵیش له‌و خانه‌قایه‌ی خوێندووه، له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا ده‌ستی له خوێندن هه‌ڵگرتووه و له وێژه‌ی كوردی و فارسی شاره‌زایه‌كی باشی په‌یدا كردووه و له سا‌ڵی 1941ه‌وه ده‌ستی به هۆنینه‌وه‌ی شیعر كردووه، له سه‌ره‌تادا لاسایی شاعیره مه‌زنه‌كانی پێش خۆی كردووه‌ته‌وه و دواتر بووه به خاوه‌نی ده‌نگی تایبه‌تی خۆی.
هێـمن له‌گه‌ڵ دروستبوونی كۆمه‌ڵه‌ی "ژ.ك” له 16ی ئه‌یلوولی 1942دا بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه ڕامیارییه‌ی كورد و كاتێكیش كه ناوی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه له 16ی ئابی 1945دا كرا به حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، هێمن بووه ئه‌ندامێكی ئه‌و پارته و شیعری نه‌ته‌وه‌یی و وتاری تیادا بڵاو ده‌كرده‌وه و كاتێكیش كه كۆماری دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د له 22ی كانوونی دووه‌می سا‌ڵی 1946 دامه‌زرا، هێـمن شیعری له‌و رێوڕه‌سمه‌دا خوێنده‌وه، دوای رووخانی كۆماری كوردستان، كاتێك هه‌واڵی له سێداره‌دانی قازی محه‌مه‌دی بیست، خۆی گه‌یانده كوردستانی باشوور تا باری كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات هێور بووه‌وه، ئینجا گه‌ڕایه‌وه گونده‌كه‌ی خۆی و ماوه‌یه‌كیش له مهاباد ژیا.
له‌دوای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوول له باشووری كوردستان، هاته ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان و چووه پاڵ شۆڕشگێڕان و له‌دوای ڕێككه‌وتننامه مێژوویییه‌كه‌ی 11ی ئاداری 1970دا، ماوه‌یه‌ك له به‌غدا وه‌ك په‌نابه‌ر ژیا و له‌گه‌ڵ به‌رپابوونی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له شوباتی 1979دا، گه‌ڕایه‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له گۆڤاری سروه ده‌ستبه‌كار بوو و له ڕۆژی 17ی نیسانی 1986دا له ورمێ كۆچی دوایی كرد. له رێوڕه‌سمێكدا ته‌رمه‌كه‌یان گه‌ڕانده‌وه مهاباد و له گۆڕستانی بوداغ سوڵتان به‌خاكیان سپارد.