بڕیاره ڕۆژانى هه‌موو چوارشه‌مێك له هه‌ڵه‌بجه هه‌فته بازاڕێك بۆ فڕۆشتنى كاڵای ده‌ستكرد و چنراو و درووستكراوى خانمانى شاره‌كه بكرێته‌وه.
ئه‌م پڕۆژه‌یه بیرۆكه‌ى ده‌سته‌ى خانمانى هه‌ڵه‌بجه‌یه، حوسنا هه‌ورامى وه‌ك به‌شداربوویه‌كى بازاڕه‌كه به وشه‌ى گوت، پڕۆژه‌كه له هه‌شتى مارسه‌وه كارى پێ ده‌كرێ و ئێسته چووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
زیاتر گوتی، هیواداریین ئه‌و پڕۆژه به‌رده‌وام بێت و كار بۆ بازاڕگه‌رى گه‌وره تریش بۆ ئافره‌تانى ناوچه‌كه بكرێت.
شایه‌نی باسه ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان به‌گشتی یه‌كێكن له‌و ناوچانه‌ی كوردستان به كاری ده‌ستی و به‌رهه‌می ده‌ستكرده‌وه به‌ناوبانه‌گن، ئه‌وه‌شی وای كردووه كه بره‌وی زیاتر به‌و كارانه بدرێت بوونی زۆرینه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یه وه‌ك ناوچه‌ی جوانی گه‌شتیاری كه ساڵانه هه‌زاران كه‌س روویان تێ ده‌كات.
محمد میران