ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م گه‌نجێكی كومه‌ڵگه‌ی گربیشی سه‌ر به شاره‌دێی دینارته له چیای زنته ده‌كه‌وێته خواره‌وه و گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
مه‌لا ناحسین زێباری دانیشتووی كۆمه‌ڵگه‌ی گربیش له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه به "وشه" راگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مرۆ كۆمه‌ڵێك له گه‌نجانی كۆمه‌ڵكه‌ی گربیش به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی كه‌رسته شاخاوییه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی داهاتی دارایی، پشووی ئه‌مڕۆ ده‌قۆزنه‌وه و پێكه‌وه ده‌چنه چیای زنته له سنووری شاره‌دێی دینارته.
زیاتر گوتی، به‌ڵام به‌داخه‌وه یه‌كێك له‌و گه‌نجانه به‌ناوی " ئیبراهیم كادانی " ته‌مه‌ن 15 ساڵ له به‌رزایی چیایه‌كه‌دا ده‌كه‌وێته خواره‌وه و راسته‌وخۆ گیان له‌ده‌ست ده‌دات و ئاماژه‌ی كرد كه به هاوكاری تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه‌ی گربیش توانرا ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه بدۆزرێته‌وه و بگه‌ڕیندرێته‌وه ماڵه‌كه‌ی و له گۆڕستان بنێژرێت.
له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا یه‌كه‌مین حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتییانه له سنووری پارێزگای دهۆك به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌یان له چیاكاندا.
دینارته/ نه‌وزاد هلوری