له گه‌ره‌كێكى شارى كه‌ركووك منداڵێكى ساوای ته‌مه‌ن یه‌ك هه‌فته له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه ده‌دۆزرێته‌وه و ڕاده‌ستى بنكه‌ى پۆلیسى ڕهحیماوهى شاره‌كه ده‌كرێت.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م چه‌ند هاووڵاتییه‌ك منداڵێكى كۆرپه‌له له گه‌ڕه‌كى ڕهحیماوهى شارى كه‌ركووك ده‌دۆزنه‌وه و ڕاده‌ستى بنكه‌ى پۆلیسى گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان كردووه.
نه‌قیب شوان عه‌لى له پۆلیسى فریاكه‌وتنى شارى كه‌ركووك به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، منداڵه‌كه ته‌ندروستى زۆر باشه و هیچ كێشه‌یه‌كى نییه، به‌ڵام نازانرێت بۆ فڕێدراوه و كه‌سوكارى كێن، ئێسته‌ش له‌لاى پۆلیسه و بۆ نه‌خۆشخانه‌ى له دایكبوون ده‌گوزارێته‌وه، به‌مه‌به‌ستى چاودێریكردنى و پێ ده‌چێت ته‌مه‌نیشى له نێوان هه‌فته‌یه‌ك بۆ 10ڕۆژ بێت.
له مانگى ڕابردوودا منداڵێكى تر له شارى كه‌ركووك به‌هه‌مان شێوه دۆزرایه‌و كه تازه له‌دایك بووبوو و له ناو كیسهى خۆڵى ماڵان فڕێدرابوو.