فۆتۆگرافه‌ر نیاز كه‌یفى له پڕۆژه‌یه‌كى نوێیدا له‌گه‌ڵ دیزاینه‌ر هه‌ڵمه‌ت خه‌یات به نیازن 40 جلى كوردى بدوورن و بیبه‌ن بۆ منداڵانى كه‌مپی ئاواره‌كانى كوردی سووریا و له‌وێ فۆتۆ مۆدێلیان بۆ بگرن.
كه‌یفى فۆتۆگرافه‌ر له لێدوانێكى تایبه‌تدا به "وشه"ى راگه‌یاند، ئه‌م كاره زیاتر له چوارچێوه‌ى دڵخۆشكردنى منداڵان ده‌سوڕێته‌وه و كارێكى منداڵانه‌یه.
زیاتر گوتی، به نیازیین به‌سه‌رپه‌رشتیى "دیلان گرووپ" كه گرووپێكى گه‌نجانه‌ى خۆبه‌خشه، پڕۆژه‌كه‌مان بۆ ڕۆژى جیهانى مندڵان گه‌وره‌تر و فره‌وانتر بكه‌ین.
روونی كرده‌وه، كاره‌كه‌یان ته‌نیا وه‌ك كارێكى مرۆیی سه‌یر ده‌كرێت و هیچ لایه‌نێكى تر له خۆ ناگرێت، ئاماژه‌ی كرد كه ڕاسته‌وخۆ هه‌وڵ ده‌ده‌ین وێنه‌كانیشیان بده‌ینه‌وه.
محمد میران