كارمەندێكی دەزگەی مین بە بۆمبی داعش شەهید بوو

:: AM:09:30:20/04/2017 ‌

لەكاتی هەڵگرتنەوەی پاشماوەی بۆمبە چێندراوەكانی داعش لە سنووری خازردا، كارمەندێكی دەزگەی مین بۆمبێكی داعشی پێدا دەتەقێتەوە و شەهید دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەم محەمەد ئەحمەد سەرۆكی دەزگەی گشتیی كاروباری مین بە "وشە"ی ڕاگەیاند، كارمەندێكی لابردنی مین سەر بە ڕێكخراوی MAG، لە كاتی لابردنی میندا لە خازر، مینێكی چێندراوی پاشماوەی ریكخراوی تیرۆریستی داعش پێیدا تەقییەوە و گیانی لەدەست دا.

سەرۆكی دەزگەی گشتیی كاروباری مین دەڵێت، لە كاتی پڕۆسەی پاكسازی پاشماوەكانی داعش لە سنووری شارەدێی خازر سەر بە پارێزگای مووسڵ، ئەحمەد مەحموود عەبدورەحمان كارمەندی مینلابەر لە رێكخراوی MAG لە كاتی پرۆسەی پاكسازی بۆمبی چێنراودا گیانی لە دەست دا.

لەسنووری شارەدێی گوێڕ دەزگەی گشتی كاروباری مین و هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان خەریكی پاككردنەوەی پاشماوەكانی مینن لە ناوچەكە.


وشە - رامیار جەواد