گەڕەكێكی تری مووسڵ ئازاد كرا

:: AM:09:59:20/04/2017 ‌

فەرماندەیی پرۆسەی (قادمون یا نینوی) ئازادكردنەوەی گەڕەكێكی تری لەبەری ڕاستی شاری مووسڵ ڕاگەیاند، ئەویش لە چوارچێوەی كردەوەگەلی ڕزگاركردنەوەی بەری ڕاستی شارەكەیە كە لە 19 مانگی شوبات/فێبرایەر دەستی پێ كرد.

شانەی ڕاگەیاندنی جەنگی سوپای عێراق لە زاری فەریق روكن عەبدولئەمیر یارەڵا، فەرماندەی پرۆسەی قادمون یا نینوی، ئەمڕۆ پێنجشەم بڵاوی كردەوە كە هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق توانیویانە بەیانی ئەمڕۆ، گەڕەكی (ئەلسەورە) لە بەری ڕاستی شاری مووسڵ ڕزگار بكەن.

یارەڵا ئاماژەی داوە، لە ئەنجامی هێرشكردن بۆ سەر تیرۆریستانی داعش لەو گەڕەكەدا، توانیویانە زیانێكی زۆر بە چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش بگەیەنن.

لە 17ی تشرینی یەكەمی 2016 جەنگی ئازادكردنەوەی مووسڵ دەستی پێ كرد، ئەویش پاش ئەوەی داعش لە حوزەیرانی ۲۰۱٤ تەواوی شارەكەی داگیر كرد، هاوكات لە 24ی كانوونی دووەمی ئەمساڵ توانرا تەواوی بەری چەپی شارەكە لە داعش پاك بكرێتەوە، لە 19ی شوباتیش جەنگی ئازادكردنەوەی بەری راستی شارەكە دەستی پێ كردووە و تا ئێستە جەنگەكە بە سەختی بەردەوامی هەیە و چەندان گەڕەك كۆنترۆڵ كراونەتەوە.



وشە - سیروان