راهێنەرانی كوردستان بۆ هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بەرز دەكرێنەوە

:: AM:10:13:20/04/2017 ‌

یەكەتیی تۆپی پێی كوردستان ئاشكرای كرد كە ناوی كۆمەڵێك راهێنەری كوردییان بۆ یەكەتیی تۆپی پێی عێراق بەرز كردووەتەوە تا لە داهاتوودا لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق كار بكەن.

دوای ئەوەی یەكەتیی تۆپی پێی لقەكانی كوردستان (هەولێر، كەركووك، سلێمانی، دهۆك) ناوی راهێنەری شارەكانیان بۆ یەكەتیی تۆپی پێی كوردستان بەرزكردەووە بەمەبەستی بەرزكردنەوەیان بۆ یەكەتیی تۆپی پێی عێراق تا لەگەڵ ستافی راهێنەرانی هەڵبژاردەكانی عێراق كاربكەن.

بۆ ئەم مەبستە ناوی (14) راهێنەری كورد لەگەڵ (C.V)ی تایبەت بەخۆیان بۆ یەكەتیی تۆپی پێی عێراق بەرزكرایەوە، ناوی راهێنەرەكانیش بریتین لە:

پارێزگای هەولێر

یوسف كاكێ، كاوە ئیبراهیم، عەبدولقادر حوسێن و حەسەن قادر.

پارێزگای سلێمانی

خەسرەو گورون، رزگار عەلی، یاسین عەبدولمەناف، محەمەد كەریم ئەحمەد و كاروان محەمەد ساڵح.

پارێزگای دهۆك

سلێمان رەمەزان، ئەمیر عەبدولعەزیز، ئاشتی مستەفا، محەمەد یوسف و هەرمان ساڵح.

پارێزگای كەركووك

وەلید محەمەد، عەزەدیین عەسكەر، دارەوان قادر، تەها قاسم عەلی و موزفەر نوری رەحیم.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م