ئەمڕۆ پێنجشەمە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی دنیا هەر ئۆنسێکی بە هەزار و 280 دۆلار دەفرۆشرێت. كارزان وەفیق زیڕنگر و بریكاری كۆمپانیای krnb بۆ "وشە" نرخی زێڕ لە بازاڕی هەولێری خستەڕوو كە بەم شێوەیەیە:
مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 259 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیار 21: 230 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیار 18: 200 هەزار دینار
پێویستە بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكە، بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.
دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 280 دۆلار و نرخی 100 دۆلار بە 125 هەزار و 500 دینار دەستنیشان كراوە.