زانایانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ساره‌یه‌كی تری هاوشێوه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وییان له نێو كۆمه‌ڵه‌ی خۆر دۆزییه‌وه و ناوی "سوپه‌ر زه‌وی"یان لێ ناوه، به‌هۆی لێكچوونی زۆر له نێوان ئه‌و هه‌ساره‌یه و هه‌ساره‌ی زه‌وی كه ئێسته ئێمه له‌سه‌ری ده‌ژین، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه ببێته باشترین شوێن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ ژیانی له‌سه‌ر بدۆزرێته‌وه.
زانایانی ئه‌مه‌ریكا له میانه‌ی گه‌ڕانه به‌رده‌وامه‌كانیان به نێو كۆمه‌ڵه‌ی خۆر، هه‌ساره‌یه‌كی تریان دۆزییه‌وه كه 39 ساڵی تیشكی له زه‌وییه‌وه دووره و ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه كه ئه‌م هه‌ساره نوێیه بۆ ژیان گونجاو بێت.
سه‌نته‌ری هارڤارد سیسونیان بۆ فیزیا كه له‌لایه‌ن زانایانه‌وه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه كرا، ئاشكرای كرد، ته‌مه‌نی ئه‌و هه‌ساره‌یه پێنج ملیار ساڵ ده‌بێ، ئه‌مه‌ش ته‌مه‌نێكی ته‌واوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ساره‌كه گه‌شه بكات و بۆ ژیان شیاو بێت.
سه‌رۆكی تیمی توێژینه‌وه‌كه د. جیسۆن دیتمان ده‌ڵێ، ئه‌و هه‌ساره ده‌ره‌كییه زۆرترین گفتوگۆی له‌سه‌ر دروست بووه، له سه‌ره‌تای دۆزینه‌وه‌ی هه‌مووان هیوایان به‌وه هه‌یه كه ژیان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه شیاو و گونجاو بێ، هاوشێوه‌ی زه‌وی، بۆیه ناوی هه‌ساره‌كه بۆ "سوپه‌ر زه‌وی" ناو نراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، قه‌باره‌ی ئه‌و هه‌ساره‌یه 1.4 هێنده‌ی قه‌باره‌ی زه‌وی ده‌بێ، پله‌ی گه‌رمی تا ڕاده‌یه‌ك نزیكه له هی هه‌ساره‌ی زه‌وی و ئاو له سه‌رووی هه‌ساره‌كه هه‌یه و ئاسن و به‌رده‌ڵان هاوشێوه‌ی زه‌وی دۆزراونه‌ته‌وه.
گۆڤاری "نیتچه‌ر"ی زانستی ئاشكرای كرد، زانایان به ته‌لسكۆبی جۆری "ئوم ئێرس" له ڕوانگه‌ی گه‌ردوونی وڵاتی چیلی به‌رده‌وام چاودێری ئه‌و هه‌ساره‌یه ده‌كه‌ن.