به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاسمانی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، له دهۆكیش ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له كاته‌كانی پاش نیوه‌ڕۆ بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێ، ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌بارانیش هه‌یه، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 27 پله و نزمترین پله‌ش 11 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ی هه‌ینی، هاوشێوه‌ی ئه‌مڕۆ ئاسمانی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، له دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 28 پله و نزمترین پله‌ش 11 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.