ده‌نگۆی داخڵكردنی گشت قوتابییانی 12ی ئاماده‌یی بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه گشتییه‌كانی ئه‌مساڵ، بووه‌ته باسێكی گه‌رم له‌ناو قوتابییان و گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش ده‌ڵێت، وه‌زاره‌ت هیچ پلانێكی له‌و شێوه‌یه‌ی نییه و داخڵكردنی گشت قوتابییان زیان به پرۆسه‌ی خوێندن ده‌گه‌یه‌نێت .
سامان سیوه‌یلی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕاوێژی له‌گه‌ڵ ڕاوێژكار و پسپۆڕه‌كانی كردووه و هیچ پلانێكی نییه بۆ داخڵكردنی گشت قوتابییانی 12ی ئاماده‌یی بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه گشتییه‌كانی ئه‌مساڵ كه بڕیاڕه 15-6-2017 ده‌ست پێ بكات .
ئه‌و ڕوونی كرده‌وه، داخڵكردنی گشتی زیان به پرۆسه‌ی خوێندن ده‌گه‌یه‌نێت و كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر توانای زانستی قوتابی و سته‌مێكیشه له‌وانه، زیره‌كن و به مافی خۆیان داخڵ بوون له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه له خوێندن، داخڵ نه‌كراون .
هاوكات یوسف كه‌مال پسپۆڕ و ڕابه‌ری په‌روه‌رده‌یی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕای گه‌یاند، ساڵانه ئه‌و ده‌نگۆیانه زیاتر له لایه‌ن ئه‌و قوتابییانه بڵاو ده‌بنه‌وه كه داخڵ نابن بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه گشتییه‌كان .
ئه‌و ڕوونی ده‌كاته‌وه، تا ئێسته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده داتایه‌كی نه‌خستووه‌ته ڕوو كه پیشانی بدات ئه‌و قوتابییانه‌ی له ساڵانی پێشووتردا داخل كراون، تا چه‌ند سه‌ركه‌توو بوون و نمره‌ی باشیان هێناوه .
یوسف كه‌مال وه‌ك ڕابه‌رێكی په‌روه‌رده‌یی گوتی، ئه‌وه ئه‌ركی سه‌ر شانی ڕاوێژكار و پسپۆڕانی ناو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه، له‌و بابه‌ته زیاتر بكۆڵنه‌وه كه زیانی هه‌یه یاخود به ئه‌رێنی ده‌شكێته‌وه بۆ پرۆسه‌ی خوێندن .
ئه‌و ده‌شڵێت، به پێی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی من هه‌مه له‌ناو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا، داخڵكردنی گشت قوتابییان كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن و بۆ شكۆی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش باش نابێت .
وشه/ هێمن ڕه‌فیق