توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كرد، خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی چه‌وه‌نده به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به وه‌رزش بكه‌ن، ده‌بێته هۆكارێك بۆ باشبوونی كاره‌كانی مێشك و به‌توانابوون و به‌هێزبوونی مێشك.
پێگه‌ی پزیشكی ئه‌مه‌ریكی "Medical Express" بڵاوی كرده‌وه، زانایانی زانكۆی "ویك فۆرێست"ی ئه‌مه‌ریكی له میانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی چه‌وه‌نده‌ر بۆ سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به وه‌رزش بكات، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌مه كاریگه‌رییه‌كی یه‌كجار باش و به‌هێزی بۆ سه‌ر مێشك ده‌بێت.
ئاماژه دراوه، چه‌وه‌نده‌ر ڕێژه‌یه‌كی زۆر له نیتریكی تێدایه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پاككردنه‌وه و به‌هێزبوونی توانای فڕێدانی خوێن له نێو لووله‌كانی خوێندا، به‌مه‌ش خوێنی ته‌واو پێویست به مێشك ده‌گات.
د. جاك ریجیسكی ده‌ڵێ، ئه‌نجامدانی وه‌رزش كارێكی زۆر گرنگ و پێویسته بۆ مێشكی مرۆڤ به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به ته‌مه‌نن و به ده‌ست كێشه‌ی به‌رزی په‌ستانی خوێن ده‌ناڵێنن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، به‌ڵام كاتێك به‌ر له وه‌رزش ڕێژه‌ی ئۆكسیدی نیتریك كه له نێو چه‌وه‌نده‌ر هه‌یه له نێو جه‌سته‌تان زیاد بێ، ئه‌وه به وردی كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات ئۆكسجین و خوێن بگه‌یه‌نێ به‌و شوێنانه‌ی جه‌سته كه به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌واو خوێن و ئۆكسجینیان بۆ ده‌چێت، یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ی به‌رده‌وام ئه‌و كێشه‌ی هه‌یه، بریتییه له مێشك به خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی چه‌وه‌نده‌ر به‌ر له وه‌رزش، ئه‌وا له‌و كێشه‌یه ڕزگارتان ده‌بێت.