به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی وه‌به‌رھێنانی سلێمانی، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌ڵامی كۆمپانیای نالیا ده‌داته‌وه و سه‌رباری ئه‌وه‌ی دان به‌وه‌دا ده‌نێت پڕۆژه‌ی ڤێلاكانی چاڤی لاند مۆڵه‌تی یاسایی هه‌یه، رای ده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی سلێمانی وه‌ك لایه‌نی رێكخه‌ری پلانی شار و به‌كارھێنانی زه‌وییه‌كان، بۆی ھه‌یه پڕۆژه‌كان رابگرێت به پڕۆژه‌ی وه‌به‌رھێنانه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 20ی نیسان ئه‌پریل، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌به‌رھێنانی سلێمانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه كۆپییه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه، وه‌ڵامی كۆمپانیای چاڤی لاند ده‌داته‌وه و تیایدا ئاماژه ده‌دات، له سلێمانی به ده‌یان پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون به‌بێ مۆڵه‌ت جێبه‌جێ ده‌كرێن و شاری دایكیش یه‌ك له‌و پڕۆژانه‌یه.
دۆینی چوارشه‌م دانا حه‌سه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕیی چاڤی لاند له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند، ئه‌و هێزه‌ی كه فشار له ئێمه ده‌كات بۆ ڕاگرتنی پڕۆژه نوێیه‌كه‌ی چاڤی لاند، هیچ نووسراوێكی یاسایی پێ نییه و هه‌ر ڕۆژه و به بیانوویه‌ك ده‌یانه‌وێت كاره‌كان ڕابگرین.
دانا حه‌سه‌ن ئاماژه‌ی دا، مۆڵه‌تمان له لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه پێ دراوه بۆ دروستكردنی ڤێلاكان، بۆیه به‌ڵگه‌ی یاساییمان هه‌یه بۆ پڕۆژه‌كه و له‌كاركردن به‌رده‌وام ده‌بین، هاوكات له روونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌به‌رھێنانی سلێمانیش ئاماژه به‌وه دراوه كه چاڤی لاند، مۆڵه‌تی له وه‌به‌رهێنان وه‌رگرتووه و زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی سلێمانی وه‌ك لایه‌نی رێكخه‌ری پلانی شار و به‌كارھێنانی زه‌وییه‌كان، بۆی ھه‌یه پڕۆژه‌كان رابگرێت به پڕۆژه‌ی وه‌به‌رھێنانه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕیی چاڤی لاند له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی دوینێدا ئاشكرای كرد، زیاتر له حه‌وت هه‌زار مه‌تری چاڤی لاند له‌لایه‌ن پڕۆژه‌ی شاری دایكه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و كراوه به پڕۆژه كه هی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده، ئێسته ده‌ڵێن پێویسته ئه‌و حه‌وت هه‌زار مه‌تره‌یان به‌نرخێكی ڕه‌مزی پێ بفرۆشین.