نرخی نه‌وت له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بازاڕی بۆڕسه رووی له دابه‌زین كردووه و تا دوێنێ ئێواره، نزیكه‌ی سێ دۆلار و نیو له نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه كه نزمترین نرخی نه‌وته له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا.
دوێنێ چوارشه‌م نرخی نه‌وت تا ٥٢ دۆلار و ٥٣ سه‌نت دابه‌زی، به‌ڵام دواتر رووی له به‌رزبوونه‌وه كرد و ئێسته هه‌ر به‌رمیلێكی به ٥٣ دۆلار و ٢٢ سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه یه‌كێك له گرنگترین هۆكاره‌كانی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له رۆژی چوارشه‌مدا بریتی بوو له به‌رزبوونه‌وه‌ی كۆگه‌ی به‌نزینی ئه‌مه‌ریكا.
به‌گوێره‌ی
dailyfx تێكڕای نرخی نه‌وت له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردووه‌وه تا حه‌وتی ئاداری ئه‌مساڵ ٥٥ دۆلار و ٥٠ سه‌نت بووه. دوای رێككه‌وتنی وڵاتانی ئۆپێك له ٣٠ مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو نرخی نه‌وت به‌رز بووه‌وه، ئه‌گه‌ر نا پێشتر له خوارووی ٤٥ دۆلار ده‌فرۆشرا و سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٥ه‌ش بۆ نزیكه‌ی ٢٧ دۆلار دابه‌زیبوو.
له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٤ نرخی نه‌وت له سه‌رووی ١١٠ دۆلار ده‌فرۆشرا. له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی ٢٠١٤ داعش سه‌ری هه‌ڵدا و تا كۆتای ساڵه‌كه‌ش نه‌وت رووی له دابه‌زین كرد، ئه‌و دابه‌زینه به‌رده‌وام بوو تا كۆتای ساڵی ٢٠١٥ و له یه‌كه‌م مانگی ساڵی ٢٠١٦ گه‌یشته نزمترین ئاست و هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت به ٢٧ دۆلار ده‌فرۆشرا.
ئه‌وه‌ی هۆكار بووه له دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا بریتی بووه له زۆریی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له دنیا و كه‌میی به‌كاربردنی نه‌وت. بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه له كۆتای مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی ٢٠١٦، وڵاتانی ئۆپێك بڕیاریان دا نزیكه‌ی ملیۆنێك و ٢٠٠ هه‌زار به‌رمیل له به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌یان كه‌م بكه‌نه‌وه و له ١٠ی مانگی كانوونی یه‌كه‌میش وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك به سه‌رۆكایه‌تی رووسیا بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی نزیكه‌ی ٦٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان دا.
ئه‌و وڵاتانه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستیان كرد به جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كه‌یان و به‌شێك له به‌ڵێنه‌كه‌یان جێبه‌جێ كرد و هه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش وای كرد نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا له سه‌رووی ٤٥ دۆلاره‌وه به‌رز ببێته‌وه بۆ سه‌رووی ٥٥ دۆلار.
وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی بۆ نیوه‌ی دووه‌می ساڵی ٢٠١٧ له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌یان به‌رده‌وام بن و هه‌ندێك دامه‌زراوه‌ی تایبه‌ت به نرخی نه‌وتیش پێشبینی ده‌كه‌ن نرخی نه‌وت به‌رز ببێته‌وه.