كچێكی چالاك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بڕیاری دا واز له تاشینی مووجی جه‌سته‌ی بهێنێ، ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌شێك له هه‌ڵمه‌تێك كه خۆی پێی هه‌ستا به ناوی هاندانی گه‌ڕانه‌وه بۆ جوانی سرووشتی، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی چی بوو.
"مۆرڤان میكیناس" كچێكی ئه‌مه‌ریكیی چالاكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ڕاهێنه‌ری وزه‌ی جه‌سته‌یه، هه‌ڵمه‌تێكی له ژێر ناوی "Why I dont shave (بۆچی وازم له تاشینی موو هێنا؟)" ده‌ست پێ كرد، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگی زۆری دایه‌وه و زۆر كه‌س چوونه ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و و وازیان له موو تاشین هێنا.
ڤیدیۆیه‌كیشی بڵاو كرده‌وه كه ده‌یسه‌لمێنێ بۆچی ئه‌و بڕیاره‌ی داوه و ده‌یه‌وێ خه‌ڵكی تریش وه‌ك ئه‌و بكه‌ن، تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌هۆی تاشینی مووی جه‌سته‌یه‌وه كاتێكی زۆری لێ ده‌گرێ، بۆیه ماوه‌ی ساڵێك وازی لێ هێنا.
دوای ساڵێك كه به هیچ شێوه‌یه‌ك مووی جه‌سته‌ی نه‌تاشی، ئه‌مه ئه‌نجامه‌كه‌یه‌تی كه له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێ.