به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى حه‌ج و عومره‌ى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى ده‌كات، له هه‌موو حاڵه‌تێك ئافره‌ت ده‌توانێت پشكه‌كه‌ی خۆی دوا بخات به‌مه‌رجێك له ساڵی 2019 تێپه‌ڕ نه‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكیدا هاتووه، دواخستن و ته‌نازولكردنی پرۆسه‌ی حه‌ج له ساڵانی (2017، 2018، 2019) كه تیروپشكیان بۆ كراوه به چه‌ند مه‌رجێكه.
مه‌رجه‌كان:
1. ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی ناوی بۆ فه‌ریزه‌ی حه‌ج تۆمار كردبێت، كۆچی دوایی كردبێت، ئه‌وا كه‌سێك له خێزانه‌كه‌ی به پێی به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان و مه‌رجه‌كانی ناردن، ده‌توانێت له بری ئه‌و بڕوات بۆ حه‌ج، به‌ڵام ده‌بێت كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سه‌ی كۆچی دوایی كردووه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی حه‌ج و عومره له پارێزگاكه‌ی خۆیاندا ئاماده بن و ڕه‌زامه‌ند بن له‌سه‌ر ناردنی كه‌سی دیاریكراو.
2. خوالێخۆشبوو ئه‌گه‌ر وه‌ك مه‌حره‌م ناوی تۆمار كردبوو، ئه‌وا ده‌توانرێت مه‌حره‌مێكی تری ئافره‌ته‌كه شوێنی بگرێته‌وه.
3. له هه‌موو حاڵه‌تێك ئافره‌ته‌كه ده‌توانێت پشكه‌كه‌ی خۆی دوا بخات به‌مه‌رجێك له ساڵی 2019 تێپه‌ڕ نه‌كات.
4. هاووڵاتییان ده‌توانن له‌م حاڵه‌تانه‌دا ته‌نازول بكه‌ن:
- (ژن و مێرد) بۆ یه‌كتر به پاڵپشت به به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان.
- كوڕ‌و كچ بۆ باوكیان و به پێچه‌وانه‌شه‌وه به پاڵپشت به به‌ڵگه فه‌رمییه‌كان.
- بووك و زاوا بۆ خه‌سوو خه‌زووریان و به پێچه‌وانه‌شه‌وه به پاڵپشت به به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان.
5. ئاڵوگۆڕ له ساڵانی تیروپشك (2017، 2018، 2019) ته‌نیا ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌تانه هه‌بێت ده‌كرێت:
- ژن و مێرد بۆ یه‌كتر.
- كوڕ‌و كچ بۆ باوك، دایك، باپیره و داپیره‌یان و به‌پێچه‌وانه‌وه.
- خوشك و برا بۆ یه‌كتر.
- بوك و زاوا بۆ خه‌سو و خه‌زووریان.
به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجام دانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج بۆ ساڵى 2017 به گوێره‌ى ئه‌و تیروپشكه‌ى ئه‌نجام دراوه سێ هه‌زار و 600 كه‌س مافى ئه‌نجام دانى حه‌جى هه‌یه و تێچووى هه‌ر حاجیه‌ك پێنج هه‌زار دۆلاره.