خانمه ئه‌كته‌رێكی خه‌ڵكی كه‌نداو، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، به‌رامبه‌ر حه‌وت ملیۆن ریالی سعوودی شووم كردووه.
شیلا سه‌بت، خانمه ئه‌كته‌ری به‌حره‌ینی، به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌كێكی بانكی كه حه‌وت ملیۆن ریالی له‌سه‌ره كه له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارێكی سعوودیه‌وه پێی دراوه، هه‌رایه‌كی زۆری دروست كردووه، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی زاندرا كه ئه‌و سه‌رمایه‌داره بووه به مێردی.
خۆی له لاپه‌ڕه تایبه‌ته‌كه‌ی له سناپ چات دوای ئه‌و هه‌رایه‌ی دروست بوو گوتی: لای خه‌ڵك زۆر گرنگه بایه‌خ ورده‌كاریی و عه‌یبوعاری خه‌ڵك بده‌ن، خه‌ڵكی حه‌زیان له ئابڕووچوونه، ئه‌وه‌یان له بابه‌تێكی سوودبه‌خش و گرنگ بێ باشتره.
به‌ڵام شیلا به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌تی ئه‌و ده‌نگۆیانه بكاته‌وه كه ئه‌و چه‌كه‌ی وه‌رگرتووه له به‌رامبه‌ر شووكردنه‌كه‌ی، نووسیویه‌تی، ئه‌و وێنه‌یه‌ی بڵاوتان كردووه‌ته‌وه چ گرنگییه‌كی تێدایه، ملیۆنێك ساڵه ئه‌و بابه‌ته ڕووی داوه.
چه‌كه‌كه له ساڵی 2013 دراوه به شیلا، به‌ڵام جارێكی تر بڵاو كراوه‌ته‌وه و بایه‌خی پێ دراوه، بۆیه خۆشی بێ منه‌تی ده‌ربڕی و گوتی: به‌ڵێ شوو ده‌كه‌م به هه‌ر كه‌سێك حه‌وت ملیۆن ڕیالم بداتێ.