له دوو ڕووداوی هاتوچۆ له ده‌ڤه‌رى گه‌رمیاندا، 27 قوتابى بوونه قوربانى و پۆلیسى فریاكه‌وتنى خێرا ئاشكراى ده‌كات، دوو له برینداره‌كان برینه‌كانیان سه‌خته و به‌په‌له بۆ نه‌خۆشخانه‌ى سلێمانى گواستراونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌خه‌وان ڕه‌سووڵ ئه‌فسه‌رى سه‌رپه‌رشتیكار له فریاكه‌وتنى خێرا به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، له ئه‌نجامی وه‌رگه‌رَانی ئۆتۆمبێلی جۆری مینی پاس له‌سه‌ر رێگه‌ی كفری –كه‌لار، كه‌سێك گیانی له ده‌ست دا، ١٥ كه‌سیی تریش بریندار بوون كه دوانیان برینه‌كه‌یان سه‌خته و ڕه‌وانه‌ی سلێمانی كراون.
ئه‌فسه‌رى سه‌رپه‌رشتیكار له فریاكه‌وتنى خێرا گوتى، برینداره‌كانی تریش له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار چاره‌سه‌ریان بۆ كرا.
له‌باره‌ى ڕووداوى دووه‌م شاخه‌وان گوتى، پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی گوندی (سه‌ید خه‌لیل –گوندی گۆبان) سه‌ر به كه‌لار، مینی پاسێكی گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران وه‌رگه‌ڕاو له ئه‌نجامدا خوێندكارێك گیانی له ده‌ست دا، زیاتر له‌١٠كه‌سی تریش بریندار بوون.
ئه‌فسه‌رى سه‌رپه‌رشتیكار له فریاكه‌وتنى خێرا له كۆتادا ڕای گه‌یاند، به‌كۆى هه‌ردوو ڕووداوه‌كه كه دوو سه‌عاتیان نێوان بوو، دوو قوتابى گیانیان له ده‌ست دا و 25 قوتابیش بریندار بوون.