كۆماری ئیسلامیی ئێران له نامه‌یه‌كدا بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، راوێژكاری قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی وه‌ك باڵوێزی نوێی وڵاته‌كه له به‌غدا ناساندووه و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یش ره‌زامه‌ندی پێشان داوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 20ی نیسان/ئه‌پریل، ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌وروپای ئازاد رای گه‌یاندووه، كۆماری ئیسلامیی ئێران ئیره‌ج مه‌سجدی، راوێژكاری قاسم سلێمانی وه‌ك باڵوێزی وڵاته‌كه‌ی له عێراق ده‌ستنیشان كردووه.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، مه‌سجیدی جێگه‌ی حه‌سه‌ن داناییفه‌ڕ باڵوێزی پێشووی كۆماری ئیسلامی له به‌غدا ده‌گرێته‌وه و رۆژی چوارشه‌م به فه‌رمی نامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه ره‌وانه‌ی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی خۆی به‌رامبه‌ر باڵوێزه نوێیه‌كه پیشان بدات.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی كۆماری ئیسلامیی ئێران "ئیرنا" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م رای گه‌یاندووه، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری ره‌زامه‌ندی خۆی بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی ئیره‌ج مه‌سجیدی وه‌ك باڵوێزی نوێی ئێران له به‌غدا پیشان داوه و بڕیاره له هه‌فته‌ی داهاتوودا به فه‌رمی ده‌ست به كاره‌كانی بكات.
ئیره‌ج مه‌سجیدی زیاد له 35 ساڵه له‌ناو ریزه‌كانی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی‌دا كار ده‌كات و یه‌ك له فه‌رمانده‌رانی ئه‌و سوپایه بووه له سه‌رده‌می شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق-ئێران.
له‌دوای هاتنه‌سه‌ركاری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و وڵاته پلانه‌كانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران و میلیشیاكانی له‌ناو عێراق و سووریا و یه‌مه‌ن چڕ كردووه‌ته‌وه و كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ده‌ستی كردووه به ئاڵوگۆڕی باڵوێزه‌كانی له‌و وڵاتانه‌دا و له‌بری كه‌سانی دیپلۆمات، ئه‌ندامان و فه‌رمانده‌رانی پێشووی سوپای پاسداران جێگیر ده‌كات.