كاردانه‌وه‌كان له به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌ى پزیشكى و بڕینه‌وه‌ى ده‌ستى سه‌نا، به‌رده‌وامى هه‌یه و ئه‌مڕۆش بۆ ناڕه‌زایى ده‌ربڕین له‌وباره‌یه‌وه له شارى هه‌ولێر و شارۆكه‌ى ئاكرێ، گردبوونه‌وه‌ى ناڕه‌زایى به‌ڕێوه چوو.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 20ى نیسانى 2017، ژماره‌یه‌ك له چالاكانى شارى هه‌ولێر له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا و داوایان كرد، پێداچوونه‌وه‌ى به‌سیسته‌مى ته‌ندروستیى هه‌رێمى كوردستاندا بكرێت.
ئه‌و چالاكانه له گردبوونه‌وه‌كه‌دا رایان گه‌یاند، وه‌رگرتنى خوێندكار له كۆلیژنه‌كانى پزیشكى، ته‌نیا به‌نمره نه‌بێت و هاوكات سیستمی پاداشت و سزا به‌سه‌ر پزیشكاندا جێبه‌جێ بكرێت.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له شارۆكه‌ى ئاكرێی سه‌ر به پارێزگای دهۆك، كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی گوڵان بایكۆتی ده‌وامیان كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه سێ كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و پارێزگاری دهۆكه‌وه به‌تاوانی كه‌مته‌رخه‌می له كه‌یسی بڕینی ده‌ستی سه‌نا حیسام سزا دران و داوایان كرد ئازاد بكرێن.
لاى خۆشیه‌وه د. خالس قادر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به"وشه"ى راگه‌یاند، كه‌مته‌رخه‌می هه‌بووه له دروستبوونى كه‌یسى سه‌نادا، هاوكات پێمان باش نییه به‌و شێوه‌یه هێرش بكرێته سه‌ر كارمه‌ند و پزیشكانى نه‌خۆشخانه‌كان.
سه‌نا حیسام ڕۆژى 10ى نیسانى 2017 له نه‌خۆشخانه‌ى گوڵان له شارۆكه‌ى ئاكرێ، دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى هه‌ڵه‌یه‌كى پزیشكى ده‌ستى ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێ، سه‌رئه‌نجام بڕیار درا ده‌ستى ببڕدرێته‌وه و لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ش له هه‌ڵه پزیشكییه‌كه چه‌ند كارمه‌ند و پزیشكێكى نه‌خۆشخانه‌كه‌ى گرتووه.
ئاكرێ - نه‌وزاد هلۆرى